پەیامی کورد ... سێ کۆڵبەری کورد بە سەختی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بریندار کران
دوێنێ پێنجشەممە ٩ی جووڵای ٢٠٢٠ ، سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی حیکمەت ئەحـمەدی کوڕی سدیق خەڵکی گوندی "کوران"، شەمزین ئەحمەدی کوڕی حاکم خەڵکی گوندی " کوران و ڕەوشەن جەهانگیری کوڕی "فازڵ" خەڵکی گوندی "سین ئاوا"ی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران بەسەختی پێکران.
هێزەکانی سوپای پاسداران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو سێ کۆڵبەرە کوردە کردووە.
ئەو سێ کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی شارەکانی "گەوەڕ و وانـ"ـی تورکیا ڕاگوێزراون.
دۆخی تەندروستی ڕەوشەن جەهانگیری" نالەبار ڕاگەیەندراوە و سێ گولـلە بەر سکی کەوتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە