مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆزی ئۆسترالیا له‌ عێراق كۆده‌بنه‌وه‌

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆزی ئۆسترالیا له‌ عێراق كۆده‌بنه‌وه‌

پەیامی کورد    ...    مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆزی ئۆسترالیا له‌ عێراق كۆده‌بنه‌وه‌

مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئۆسترالیا باسیان له‌ وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیاكانی ئۆسترالیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ مه‌سروور بارزانی پێشوازی له‌ جۆئان لۆندس باڵیۆزی ئۆسترالیا له‌ عێراق كرد و له‌دیدارێكدا بارودۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئۆسترالیا و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا . 
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی گه‌شه‌پێدانی ده‌رفه‌ته‌كانی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له‌ نێوان هه‌ردولا و وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیاكانی ئۆسترالیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرا به‌تایبه‌تی له‌ بواری پیشه‌سازی و كشتوكاڵیدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە