سەعدی ئەحمەد پیرە ، وتەبێژی یەکیتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەینێت ئێمە پێشتر و ئێستاش ووتومانە ، کوشتنی " فارس محەمەد سادق " پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەبووە و کێشەی سیاسی نییە و ئەگەر تاوانەکەش بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووبێ ئەوە ئەو تێوەگلاوە و کێشەی ئێمە نییە ، هەروەها دەڵێت : باشتر وابوو ئاسایشی هەولێر بکوژەکان دەستگیر بکات نە وەک باسی بنەماڵەکانیان بکات . "
سەعدی پیرە هەروەها لە سەر دۆسییەی کوشتنی " فارس محەمەد " لێپرسراوی کۆمیسیۆنی هەڵبژرادنەکانی هەرێمی کوردستان لە سەر پشکی یەکیتی بە دەزگای میدیایی فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندووە ، ئێمە ڕاستی ڕووداوەکەمان بۆ دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر جێهێشت و وتووشمانە نامانەوێت پێش ڕووداوەکان بکەوین
هەروەها دەلێت : ئاسایشی هەولێر کێشەکەی ناوبراوی بە کۆمەڵایەتی ناو بردووە و کە گوایە دوو بنەماڵەکە یەکیەتین ، بەڵام باشتر وابوو ئاسایشی هەولێر بکوژەکان دەستگیر بکات ، چوونکە ئەو ڕووداوە وەک خۆیان دەلێن کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە . "
هەروەها دەلێت : پێویستە ئاسایشی هەولێر هەموو هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ دەستگیر کردنی تاوانباران و ڕادەستی یاسایان بکات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە