پەیامی کورد ... بە پێی زانیاری لە لایەن سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ەوە کە رایگەیاند : ٥-ی مەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەست پێدەکات و یەکەم وەزارەتیش مووچەی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، دواتریش هەریەک لە وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندرووستی مووچە وەردەگرن".
ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە پشت دەبەستێت بەو داهاتەی کە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆی دەنێرێت کە بڕەکەی 378 ملیار دینارە، کە لە داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت دەستیدەکەوێت، لەگەڵ بڕی ئەو 522 ملیار دینارەی کە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم دەنێردرێت.
ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە : لەئەگەری درەنگ ناردنی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن حکوومەتی بەغداوە بۆ وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دوادەکەوێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە