یەپەگە ڕەتى دەکاتەوە کە چەکى ناردبێتە دهۆک بۆ کارى تیرۆریستى

یەپەگە ڕەتى دەکاتەوە کە چەکى ناردبێتە دهۆک بۆ کارى تیرۆریستى
پەیامی کورد    ...   یەپەگە ڕەتى دەکاتەوە کە چەکى ناردبێتە دهۆک بۆ کارى تیرۆریستى


دوێنێ پێنجشەممە ۲۸ی نیسانی ۲۰۲۲ى زایینى، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بەیاننامەیەکى بڵاو کردەوە دژى پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەر ڤیدیۆیەکى بڵاوکراوە لەمەڕ بوونى چەک و چۆڵى پەکەکە لە هەرێم بە مەبەستى کردەوەى تیرۆریستى و شەڕ و ئاژاوە.
 چەندین ڕۆژە ئۆپراسیۆنى سەرباوى "پەنجە کلیل" لە لایەن سوپاى تورکیاوە دژى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) لە باشوورى کوردستان دەستى پێ کردووە و لە بەرامبەریشدا هەرێمى کوردستان ڕەخنەى لە شەڕ و تووندوتیژییەکانى نێوان تورکیا و پەکەکە گرتووە کە شەڕیان کێشاوەتە نێو خاکى هەرێمى کوردستان و حکوومەتیش ئەمەى بە ئاشکرا ئیدانە و مەحکووم کردووە و ئێستا قسەکردن لەسەر دەستدرێژییەکانى پەکەکە و تورکیا بۆ سەر خاکى کوردستان بووەتە مژارى سەرەکى باشوور و لە ڕووى ڕاگەیاندنەوە بەرەى پەکەکە و پارتى دیموکراتى کوردستان زیاتر تووندتر دەبێت.
دوو ڕۆژ بەر لە ئێستاش لە باشوورى کوردستان ڤیدیۆى دەستبەسەرداگرتنى کەلوپەلى سەربازى یەپەگەى سەر بە پەکەکە لە دهۆک بڵاو کرایەوە بە مەبەستى کردەوەى تیرۆریستى و ڕاگەێندراوەکەى یەپەگە لەسەر ئەم هەواڵەیە کە تیایدا هاتووە: ئێمە ڕایدەگەینین کە هیچ پەیوەندیەکی ئێمە و بەو کەلوپەلە سەربازیانەوە نییە و زانیارییەکانى نێو ڤیدیۆکە دوورن لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکیان نییە.
 یەپەگە باسیشى لەوە کردووە کە پارتى دیموکراتى کوردستان "بەمە هەوڵ دەدات ڕەوایەتی بدەن بە لەشکرکێشی سوپای داگیرکەری تورکیا و زەبر لە شۆڕشی ڕۆژئاوا و پەیوەندیییە دیپلۆماسیەکانی خۆسەری".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە