تێکهەڵچوونی چەکداری لەنێوان پێشمەرگەکانی دێموکرات و سپای پاسداران هاتە ئاراوا

تێکهەڵچوونی چەکداری لەنێوان پێشمەرگەکانی دێموکرات و سپای پاسداران هاتە ئاراوا

 

پەیاما کورد ـ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک بەرپرسیارێتی تێکهەڵچوونی شەوی شەممەی نزیک بۆکانی بە ئەستۆ گرت.

بە پێی ئەو بەیانیەی کە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە تێکهەڵچوونی شەوی شەممە ٧/٧/٢٠١٨ کە لەنێوان پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە و هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی پیرمحەمەدی بۆکان هاتووەتە ئاراوە و یەک کاتژمێری خایاندووە، ٤ کەس لە هێزە حکومەتییەکان کوژراون و بریندار بوون.

لە درێژەی ئەو ڕاگەیندراوەدا هاتووە کە ”بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەم ناوچەیە لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوە و هێلیکۆپتێرەکانی رێژیم بە بەردەوامی لە شاخەکانی حاجی کیمی، بێش بارماخ و کانی ئاسمان و پێمەڕەی فەرهاد دەسووڕێنەوە.“

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کۆتاییدا جەختی لەسەر سڵامەتی هێزەکانی خۆیان کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە شوێنی تێکهەڵچوونەکەیان بەجێ هێشتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە