تەقینەوەی مین لەپیرانشار قوربانی لێکەوتەوە

تەقینەوەی مین لەپیرانشار قوربانی لێکەوتەوە

پەیامی کورد... تەقینەوەی مین لەپیرانشار قوربانی لێکەوتەوە


هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەید کەیوان سەید پووری بە هۆی تەقینەوەی مین کەمئەندام بووە و هەردوو چاویشی بریندار بووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٤ی جولایی ٢٠٢٣) سەید کەیوان سەید پووری تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی گوندی قوروچاوە لە کاتێکدا سەرقاڵی شوانی بووە و لە نزیک پایگایەکی کۆن، بە هۆی تەقینەوەی مین، دەستی لەدەست داوە و چاوەکانی تووشی برینی قووڵ بوونە.

سەید کەیوان سەیدپووری کە خێزانداریشە، دوای ئەم ڕووداوە گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی پیرانشار و بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گوازراوەتەوە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە