پەیامی کورد... تۆپخانەكانی توركیا سنووری هەرێمی کوردستانیان تۆپباران كرد
تۆپخانەكانی توركیا جارێكی تر ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستانیان تۆپباران كردەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، رۆژی شەممە 15-7 تۆپخانەكانی توركیا بنكەو بارەگاكانی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یان لە زنجیرە چیای مەتیان لەسنوری ناوچەی نهێل سەر بەناحیەی دێرەلوك تۆپباران كردۆتەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان یەكێك لە تۆپەكان بەر ناوچەیەكی نزیك شوێنی نیشتەجێبونی هاوڵاتیان كەوتوە لەنێوان هەردو گوندی بەرچی و سەرگەلیدا ئەمەش بۆتە هۆكاری بڵاوبونەوەی ترس و دڵەڕاوكێ لەناو دانیشتوانی گوندەكەدا.
هەروەها زانراویشە كە بۆردومانەكان هیچ زیانێكی گیانی نەبوە، بەڵام بۆتە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرو پوش و پاوانی ناوچەكە سوتاون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە