تیمەکانی ڕێگاوبانی سۆران بەردەوامن لە ڕاماڵینی بەفر لە ڕێگای حاجی ئۆمەران

تیمەکانی ڕێگاوبانی سۆران بەردەوامن لە ڕاماڵینی بەفر لە ڕێگای حاجی ئۆمەران

 

پەیامی کورد... تیمەکانی ڕێگاوبانی سۆران بەردەوامن لە ڕاماڵینی بەفر لە ڕێگای حاجی ئۆمەران

لەگەڵ بارینی بەفر، تیمەکانی ڕێگاوبانی سۆران بەردەوامن لە ڕاماڵینی بەفر لە ڕێگای حاجی ئۆمەران، بۆ ئەوەی پەکی هاتووچۆی گەشتیاران و بازرگانی نەکەوێت.

لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، ئەندازیار خوسرەت سادق دەڵێت: "دوای ئەوەی لە شەوی ڕابردوو شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارین، ناوچە شاخاوییەکانی سنوورەکەمانی گرتەوە، تیمەکانمان کەوتنە کار بۆ ڕاماڵینی بەفر لە ڕێگای سەرەکی دەروازەی حاجی ئۆمەران بۆ ئەوەی بەربەست لەبەردەم هاتووچۆی گەشتیاری و جموجۆڵی بازرگانی دروست نەبێت".

شایەنی باسە ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هاتووچۆ لەو دەروازەیە بەردەوامی هەیە و خوێش بە ڕێگاکاندا کراوە بۆ ئەوەی ڕێگاکە نەبەستێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە