یەکیتی ... ئێمە ڕێکەوتنێکی شەرەفمەندانەمان دەوێت !!!

یەکیتی  ...   ئێمە ڕێکەوتنێکی شەرەفمەندانەمان دەوێت !!!

پەیامی کورد  ...   شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانیان لە شاری سلێمانی کرد.

لەتیف شێخ عومەر، ووتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵ بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دوا و  دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی لەسەر ڕێککەوتن و کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسی پێکھێنانی حکوومەت دوا و ڕایگەیاند :  “  لەو کۆبوونەوەیەدا باسمان لەوە کرد لە نێوان رێککەوتن و ھیچ رێگە چارەیەکی تردا، رێککەوتنێکی شەرەفمەندانەمان دەوێت”.

هاوکات ناوبراو وتیشی،  “باسمان لەوەش کرد لە نێوان پەراوێزخستن و ژێردەستەییدا ئەوە بۆ یەکێتی قبوڵ ناکرێت”.

هەروەها لە لای خۆیەوە رێبوار حەمەد، ووتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان،  ڕایگەیاند : کە لە کۆبوونەوەکەدا شاندی یەکێتی ھیچ داواکارییەکی دیاریکراویان لە حزبەکەی نەبووە، بۆ بڕیاری بەشداریکردنی کۆمەڵ لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەکەوێتە سەر ئەوەی حکوومەت تا چەند دەتوانێت بەرنامەی سیاسی حزبەکەی جێبەجێ بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە