پاپای ڤاتیکان چووە شاری نەجەف

پاپای ڤاتیکان چووە شاری نەجەف

پەیامی کورد … پاپای ڤاتیکان چووە شاری نەجەف

 

پاپای ڤاتیکان گەیشتە شاری نەجەف لە باشووری عێراق و بڕیارە سەردانی ماڵی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بکات.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە٦ی ئازاری ٢٠٢١، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان گەیشتە نەجەف و بڕیارە لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، کۆ ببێتەوە.

 

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ عەلی سیستانی، پاپا فرانسیس دەچێتە شاری مێژوویی ئور لە پارێزگای زیقار و لەگەڵ نوێنەرانی هەموو ئاینەکان لە عێراق، کۆ دەبێتەوە.

 

بڕیارە دوای زیقار، پاپای ڤاتیکان بگەڕێتەوە بەغدا و لە ئێوارەی ئەمڕۆ، قەداسێک لە کاتدرائییەی مار یوسفی کلدانەکان لە بەغدا، ساز بکات.

 

رۆژی هەینی 5-3-2021، پاپا فرانسیس بە سەردانێکی مێژوویی گەیشتە بەغدا و بڕیارە لە رۆژی یەکشەممە 7-3-2021ش سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە