پەیامی کورد … پاپای ڤاتیکان سپای گەلی کوردی کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) لەبارەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق نووسیویەتی پەیامی برایەتی لە هەولێرەوە هات، هەرێمی كوردستان بە دەسەڵات و گەلەوە پێشوازییان لێ كردم.
لە پەیامەكەی پاپای ڤاتیكاندا هاتووە "په‌یامی برایه‌تی له هه‌ولێره‌وه هات، تێیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌سه‌ڵاته‌كان و گه‌لەكەی پێشوازییان لێ كردم، جارێكی دیكه سوپاسی گه‌لی كورد ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیان كردم".
پاپای ڤاتیكان ئەمڕۆ لە زنجیرەیەك نووسیندا كە لە تویتەرەكەی بڵاوی كردووەتەوە، باسی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق كردووە و نووسیویەتی په‌یامی برایه‌تی له‌و دوو مه‌راسیمه‌وه هات، كه یه‌كێكیان مه‌راسیمی به‌غدا بوو به گوێره‌ی نه‌ریتی كلدانی و دووه‌میان مه‌راسیمی هه‌ولێر بوو، ئه‌و شاره‌ی تێیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌سه‌ڵاته‌كان و گه‌ل پێشوازییان لێ كردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە