پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠٠٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە.
لە ڕاگەێندراوێكدا وەزارەتی تەندرووستی هەرێم رایگەیاند، لە دوێنێوە ٦٣٧٥ پشكنینی نوێی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش ١٠٠٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەسنیشانكراون.
ئاماژەی بەوەشكردوە،"لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٥٣٢ هاووڵاتی چاكبوونەتەوە و ٢٥ كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندرووستی، تاكوو ئێستا لە هەرێمی كوردستان ٧٥ هەزار و ٣٣٦ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٢ هەزار و ٦٠٨ كەس چاكبوونەتەوە و ٢٤٣١ هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە