پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەراوردی ژمارەی رێژەی تووشبوون و مردن بەکۆرۆنای لەهەفتەیەکدا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە لەنێوان ٢٨-ی ئاب تا ٣-ی ئەیلوول ٣٤ هەزار و ٨٨٩ حاڵەتی پشکنین ئەنجامدراوە و لەو رێژەیەش دەرکەوتووە ٣ هەزار و ٨٧٣ کەس لەسەرجەم شارەکان هەڵگری ڤیرووسی کۆرۆنان و ١٦٦ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە مردوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان لەماوەی ئەو هەفتەیەدا، لەسلێمانی ٩٣٦ حاڵەتی تووشبوون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە، لەبەرامبەردا دهۆک زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بەکۆرۆنای هەبوە و هەزار و ٥٠١ حاڵەتی تووشبوونی تێدا تۆمارکراوە.
لەهەولێریش لەماوەی ئەو هەفتەیەدا هەزار و ٢٨٢ حاڵەت تۆمارکراوە، بەڵام پارێزگای هەڵەبجە کەمترین ژمارەی تۆمارکراوی تووشبوون بەکۆرۆنای هەبووە کە ١٥٤ حاڵەت بوە.
ئەمەی خوارەوە خشتەی بەراوردی تووشبوون و مردنی کۆرۆنایە لەناو شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆماوەی هەفتەیەک:
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە