تەندرووستی سلێمانی پەیامێک سەبارەت بە دەرمانەکەی ئاوا مێدیکا بڵاو دەکاتەوە

تەندرووستی سلێمانی پەیامێک سەبارەت بە دەرمانەکەی ئاوا مێدیکا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    تەندرووستی سلێمانی پەیامێک سەبارەت بە دەرمانەکەی ئاوا مێدیکا بڵاو دەکاتەوە

جێگری بەڕێوبەری تەندرووستی سلێمانی دەڵێت، ئەو دەرمانەی كۆمپانیای ئاوامێدیكا بەرهەمی دەهێنێت، پێشتر لە سلێمانی بۆ چەند نەخۆشێك بەكارهاتووە و كاریگەری هەبووە.
دكتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوبەری تەندرووستی سلێمانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : قسەی لەبارەی ئەو دەرمانە كرد، كە كۆمپانیای ئاوامێدیكا بەرهەمی دەهێنێت بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤیرووسی كۆرۆنا، و هەمان ئەو دەرمانەیە، كە لە ڕووسیاش بەكاردێت، رایگەیاند، دەرمانەكە دژە ڤیرووسە و كۆمپانیا ڕووسییەكە رێگەپێدانی بە كۆمپانیای ئاوامێدیكا داوە ، گرێبەستەكە لەگەڵ وەزارەتی تەندرووستی عیراقەوە كراوە و دەشبێت لەرێگەی ئەوانەوە دابەشبكرێت.
جێگری بەڕێوبەری تەندرووستی سلێمانی ووتی، كە دەرمانەكە بەرهەم هات، وەزارەتی تەندرووستی عیراق وەریدەگرێت و دابەشی دەكات بەسەر نەخۆشخانەكاندا و پێداویستی نەخۆشخانەكانی پێ پڕدەكرێتەوە، دواتر دەكرێت بخرێتە ناو بازاڕەوە.
دكتۆر هێرش سەید سەلیم ئاشكراشیكرد، ئەو دەرمانە بۆ چارەسەری تووشبوانی كۆرۆنایە و كۆرسی نەخۆشییەكە كورتدەكاتەوە لە ٦-٧ رۆژەوە دەیكات بە ٣-٤ رۆژ، پێشتریش لە سلێمانی بۆ چەند نەخۆشێك بەكارهاتووە، كاریگەریی هەبووە و قورسی حاڵەتەكانیش كەم دەكاتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە