پەیامی کورد... تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاو کردەوە
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤١٧ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی هەرێم نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢,٩٤٤ پشکنینی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٤١٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، ١,٠٧٢ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە.
شایەنی باسە تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هیچ تووشبوویەک بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەست نەداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە