پەیامی کورد ... کاتی واژوو کردنی ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکرێت
لە چەند مانگی ڕابردوودا دانوستانی ورد دەربارەی پرسی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کراوە و سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لەم مانگەدا ڕێککەوتنی کۆتایی دەکرێت.
ڕێبوار ھادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: "دانووستانەکانی پێش جەژن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا تا ڕادەیەکی زۆر بەرەوپێشەوە چوونیان بە خۆیانەوە بینیوە و نزیکن لە ڕێککەوتنی کۆتایی، بڕیارە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراقیش لە ڕۆژانی داھاتوو ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، ئەگەر بوودجە لە پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت، بێگومان پشکی ھەرێمی کوردستانیش دیاری دەکرێت."
سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ووتی: "ھەرێمی کوردستان ئامادەیە ڕۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام بەو مەرجەی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بۆ ئەمساڵ زامن بکرێت."
ڕێبوار ھادی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، ڕوونی کردەوە: "ھەولێر و بەغدا لەسەر زۆربەی پرسەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام ھێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی ماوە و ئێمە گەشبینین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئیمزا بکرێت، کە من پێشبینی دەکەم لەم مانگەدا ڕێککەوتنی کۆتاییی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئیمزا بکرێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە