بەوتەی سەرۆكی ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا، ئەنجومەنەکەیان وەك كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەیوەست دەبن بە رێككەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
لە تویتێكیدا دۆناڵد توسك، سەرۆكی ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا دوای بڕیاری ترەمپ، سەبارەت بە كشانەوەی ئەمریکا لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، "ئێمە وەك كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەیوەست دەبین بە رێككەوتننامەی ئەتۆمی".
دەشڵێت، "بەرامبەر بە رێككەوتنی ئەتۆمییەكەی کۆماری ئیسلامی ئێران و سیاسەتی بازرگانی دۆناڵد ترەمپ، یەكێتی ئەورووپا بە یەكگرتوویی جووڵە دەكات".
سەرۆكی ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، كە لە (١٧)ی ئەم مانگەدا لە سۆفیای پایتەختی بولگاریا سەرۆكانی یەكێتی ئەوروپا سەبارەت بەداهاتووی رێككەوتنامەی ئەتۆمی ئێران و بازرگانی، كۆبوونەوەیەكی لووتكە ئەنجام دەدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە