پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەی سەندووە

پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەی سەندووە

پەیامی کورد … پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەی سەندووە

زیاتر لە ١٠ کەس لە بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە تووشی کۆڕۆنا بوون و بەرپرسانی بەندیخانە ئیزنی چوونە دەرەوە لە بەندیخانەیان بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی پزیشکییان پێنادەن.

بە گوێرەی هەواڵێکی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە زیاتر لە ١٠ کەس لە بەندکراوان تووشی ئەو پەتایە بوون و گیانی هەموو بەندکراوان لە مەترسیدایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ڕاگەیاند:" ئەو بەندکراوانەی تووشی کۆڕۆنابوون و لە خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەش کراون و تەنانەت بەرپرسانی بەندیخانە ئیزنی چوونە دەرەوە بۆ بەندیخانەیان پێ نادەن و هیچ دەرمانێکی تایبەتیش لە نێو بەندیخانەدا نیە و هەروەها تا ئێستا هیچکام لە بەندکراوەکان ڤاکسینی کۆڕۆنایان لێ نەداوە و ئەم بابەتە بووەتە جێگای نیگەرانی بەندکراوەکان و گیانیان لە مەترسیدایە.”

ئەم سەرچاوە ناسنامەی سێ کەس لەو بەندکراوانەی کە تووشی کۆڕۆنا بوون هێمن یەکاو، حەسەن ئەخشەک و کەماڵ عزیزی ڕاگەیاند و وتیشی کە سەڕەڕای تووشبوونی ئەو کەسانە بە کۆڕۆنا هیچ دەرمانێکیان پێنەدراوە وتەنانەت بەرپرسانی بەندیخانە هیچ کەرەستەیەکی گەرمکەرەوەیەکیان بۆ دابین نەکردوون.

یەکێک لە بەندکراوەکانی بەندیخانەی نەغەدە لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، هەرکەسێکی نوێ کە دێتە نێو بەندیخانەوە بە بێ ئەوەی لە بەشی قەرەنتینە ڕابگیردرێ ڕاستەوخۆ دەنێردرێتە نێو بەندەکان و ئەم بابەتە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە