تکایە ئەگەر تووشی کێشە و تووندوتیژی بوونەوە پەیوەندی بکەن بەم هێڵەوە

تکایە ئەگەر تووشی کێشە و تووندوتیژی بوونەوە پەیوەندی بکەن بەم هێڵەوە

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، بە ھێڵی گەرمی ژمارە ١١٩ شەو و ڕۆژ لە خزمەت ھاووڵاتیاندایە و راشیدەگەینن ، لە كاتی بوونی ھەر تووندوتیژییەكی خێزانی و بە تایبەت دژی ئافرەتان، دەتوانن پەیوەندی بەو هێڵە گەرمەوە بكەن.

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەڕێوبەراتییەكی بە ناوی "بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان – هەولێر" كردووەتەوە و ھێڵی گەرمی ژمارە ١١٩ـشی تایبەت كردووە بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری یاسایی، دەروونی و كۆمەڵایەتی بە تاكەكانی خێزان و ئافرەتان، كە لە ھەر ئەگەرێكی مەترسی بۆ سەر ژیانیان، ھاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بەو هێڵەوە بكەن و تیمەكانیان ٢٤ كاتژمێر لە خزمەتی ھاووڵاتیاندان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە