تەرمی کۆڵبەرێکی کورد دوای ١٣٥ ڕۆژ دۆزرایەوە

تەرمی کۆڵبەرێکی کورد دوای ١٣٥ ڕۆژ دۆزرایەوە

پەیامی کورد... تەرمی کۆڵبەرێکی کورد دوای ١٣٥ ڕۆژ دۆزرایەوە

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢، تەرمی "بەهلوول سەیدانی‌فەر" دووەمین کۆڵبەری ونبوو لە بەفر و کڕێوە، خەڵکی گوندی "باوانـ"ـی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە بەرزاییەکانی گوندی "گەلێشم" لە باکووری کوردستان دۆزرایەوە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە پاش ١٣٥ ڕۆژ لەلایەن دانیشتووانی گوندی "گەلێشم" دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی یاسایی شەمزینان کراوە.

هەوڵەکانی خەڵک بۆ دۆزینەوە تەرمی "ئەسعەد سەیدانی" سێیەمین کۆڵبەری ونبووی خەڵکی گوندی "باوان" درێژەی هەیە.

ڕۆژی شەممە ١٧ی بانەمەڕ، تەرمی "بارزان مەهینی" کوڕی شەوکەت، یەکێک لەو سێ کۆڵبەرەی گوندی "باوانـ"ـی ناوچەی "مەرگەوەڕ"ی ورمێ، پاش ١١٤ ڕۆژ لە خاکی تورکیە لە گوندی "گەلێشمـ"ـی ئەو وڵاتە دۆزرابووە.

ئەو سێ کۆڵبەرە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠، لە بەرزاییەکانی نێوان ورمێ و وڵاتی تورکیه لەنێو بەفر و کڕێوە ون ببوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە