تەرمی دوو کۆڵبەری سەقزی پاش دە ڕۆژ دۆزرایەوە

تەرمی دوو کۆڵبەری سەقزی پاش دە ڕۆژ دۆزرایەوە

پەیامی کورد... تەرمی دوو کۆڵبەری سەقزی پاش دە ڕۆژ دۆزرایەوە

تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ئەفشین فەلاحی و مەهدی ڕەحیمی، کە لە بەنداوی عەباساوای بانە نوقم ببوون، پاش ١٠ ڕۆژ دۆزرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢۶ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١۵ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ئەفشین فەلاحی، تەمەن ٢٢ ساڵ و مەهدی ڕەحیمی، تەمەن ٢٣ ساڵ، لەلایەن تیمێکی فەریاکەوتن لە بەنداوی عەباساوای بانە دۆزراونەتەوە.

تەرمی ئەو دوو لاوە پاش ١٠ ڕۆژ نوقمبوون و بەردەوامیی هەوڵی تیمەکانی فریاکەتنی شاری بانە، سەقز، مەریوان و سنە بۆ دۆزینەوەیان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دۆزراونەتەوە.


ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی شاری سەقز بوون و ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (۶ی ئەپریلی ٢٠٢٣) لە بەنداوی عەباساوای بانە نوقم بوون.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە