پەیامی کورد... تەرمی پێنج کۆچبەری کورد دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
نوێنەری دەزگای لووتکە لە یۆنان ڕایدەگەیەنێت: تەرمی پێنج کۆچبەری کورد بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە و دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
شێخ حوسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لووتکە لە یۆنان بڵاوی کردەوە: دوای زیاتر لە سێ مانگ بەسەر ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنانی تەرمی پێنج کۆچبەری کورد بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: لە ساتی ڕووداوەکەوە دەزگای لووتکە هەوڵەکانی چڕ کردەوە بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی لەو ڕووداوە بیسەرشوێن بوو، سەردانی ڕزگاربوونی ئەو ڕووداوەمان کرد لە ئەسینا و دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر بێسەرشوێن بووان و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کەسوکاریان و ڕادەستکردنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
وتیشی: تا ئێستا مەلەفی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە و سەرجەم ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو بە کراوەیی ماون بەردەوامین لە بەدواداچوون بەمەبەستی هاوکاری و کار ئاسانی بۆ کەسوکاریان.
زانیاری لەبارەی ئەو کەسانەی تەرمیان دەگەڕێتەوە کورستان:
جێگر ئەبووبەکر برایم تەمەن بیست و دوو ساڵ
باریز ناسیح محەممەد تەمەن بیست و دوو ساڵ
ژاکاو محەممەد ئەمین تەمەن بیست و سێ ساڵ
سێڤدا فریاد عەلی تەمەن شەش ساڵ
محەممەد ڕێبوار عەبدوڵڵا تەمەن دوو ساڵ
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە