ته رمی ئه‌و ئافره‌ته‌ی دوای نیوه‌ڕۆی 30/3 كه‌وته ڕووباره‌وه دۆزرایه‌وه.
"ڕووبار جه‌میل" ی ته‌مه‌ن 22 ساڵان، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ چه‌مه بهگهز تا هه‌وایه‌كی پاك وه‌رگرن وله كاتی وێنه‌گرتن قاچی ده‌خلیسكێت و ده‌كه‌وێته رووباره‌وه و ئاو ده‌یبات، دوای گه رانێكی زۆری تیمه‌كانی غه‌واسی به‌رگری شارستانی خه‌بات، ئێواره‌ی دوێنێ ته‌رمی "رووبار" له رووباری (چه‌مه بهگهز) ده‌دۆزرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی غه‌واسی به‌رگری شارستانی خه‌بات راگه‌یاند: دوای هه‌وڵ و ماندوو بوونێكی زۆر توانیمان ته‌رمی ئافره‌ته‌كه بدۆزینه‌وه‌و راده‌ستی كه‌س و كاره‌كه‌ی بكه‌ینه‌وه.
رووبار خه‌ڵكی گوندی مام خاڵانی ده‌ڤه‌ری زرارهتیهو ماوه‌ی 7 مانگه هاوسه‌رگیری كردووه‌و له خێزانێكی زه‌نگین بووه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایكی نه‌خۆش بووه‌و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ پووری ڕووبار سه‌ردانی وڵاتی توركیایان كردووه‌و "رووبار" زۆر بێتاقه‌تی دایكی ده‌بێت و بۆ هه‌ڵمژینی هه‌وایه‌كی پاك و بۆ ده‌رچوونی بێتاقه‌تی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی چووه‌ته ده‌م ڕووباری چهمهبهگهزی نزیك گونده‌كه‌ی خۆیان، دواتر قاچی خلیسكاوهو ئاو بردوویه‌تی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە