ڕۆیتەرز: دوو کەس لە دوای هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەستبەسەر کراون

ڕۆیتەرز: دوو کەس لە دوای هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەستبەسەر کراون

 

پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز: دوو کەس لە دوای هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەستبەسەر کراون

 

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردووەتەوە، "دوو کەس بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە هێرشە موشەکییەکانی شەوی ڕابردووی هەولێر دەستگیرکراون كە یەكێكیان فەرماندەی لیوای 30ی حەشدی شەعبییە".

 

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە CNNی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، "سێ لە موشەکەکانی شەوی ڕابردووی هەولێر لە بنکەیەکی سەبازیی ئەمریکا کەوتوونەتەخوارەوە و موشەکێکی دیکەش لەدەرەوەی بنکەکە کەوتووەتەخوارەوە"، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەبوونی هیچ بریندارێک یان زیانێکی مادی ئەو موشەکانە بکات.

 

هەروەها ئەو بەرپرسە ئەمنییەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، موشەکەکەکانی شەوی ڕابردووی هەولێر قەبارەیان گەورەتر بووە لە موشەکە ئاڕاستەکراوەکان کە لە ماوەی پێشوودا بەکارهێنراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە