پەیامی کورد ... کاتی گەیشتنی بوودجەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمان دیاری کرا
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ووتی، پڕۆژەیاسای بوودجە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە و چاوەڕێ دەكرێت پەسەند بكرێت و لە سەرەتای مانگی داھاتوودا بگاتە پەرلەمانی كوردستان.
ئەرشەد حسێن یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "وەزارەتی دارایی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران رەوانە كردووە و چاوەڕێ دەكەین ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر بدات و پەسەند بكرێت و دواتر رەوانەی پەرلەمانی بكەن".
حسێن ووتیشی: "چاوەڕێ دەكرێت لە سەرەتای مانگی داھاتوودا پڕۆژەیاسای بوودجە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رەوانەی پەرلەمان بكرێت، بۆ ئەوەی ئێمەش كاری لەسەر بكەین و پەسەند بكرێت".
دەشڵێ: "ئێمە وەكوو لیژنەی دارایی خۆمان ئامادە كردووە، بۆ ئەوەی ھەر كاتێك گەیشتە پەرلەمان، دەست بە ئامادەكردنی راپۆرت لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەوە بكەین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە