تائێستا دیار نیە سەرنشینانی ئەو بەلەمەی نوقم بوو، كورد بوون یاخود نا

تائێستا دیار نیە سەرنشینانی ئەو بەلەمەی نوقم بوو، كورد بوون یاخود نا

پەیامی کورد … تائێستا دیار نیە سەرنشینانی ئەو بەلەمەی نوقم بوو، كورد بوون یاخود نا

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەفەرەنسا ڕایدەگەیەنێت: تا ئێستا هیچ دامودەزگایەكی فەرەنسی بەفەرمی پێی نەوتوین ئەو بەلەمەی نوقمبوو زۆربەیان كورد بوون یاخود نا، لەئێستاشدا ژمارەیەكی دیكەی كۆچبەران دەیانەوێت بە ڕێگای قاچاغ بچنە ناو بەریتانیا.

عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا لەسەر نوقم بوونی بەلەمێكی كۆچبەران لە سنورە ئاوییەكانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا دەڵێت: تا ئێستاش هیچ دەزگایەكی فەرمی ڕاگەیاندنی فەرەنسی نەیوتووە ئەو بەلەمەی نوقوم بوون زۆربەیان كورد بوون، چونكە ناسنامەیان نادیارە، هەروەها نەتەوەكانی تریشی تێدابوون وەك سودانی و لیبی و ئەفغانی.

ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە وەك نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم پەیوەندیمان بە حكومەتی فەرەنساوە كرد لەسەر ناسنامەی ئەو كەسانەی لەو بەلەمەدا نوقم بوون بەڵام كێشەكە ئەوەیە ئەوانە هیچ بەڵگەنامەیەكیان نیە تەنانەت زۆرجار ناوەكانیشییان دروست نین ناوی خۆیان دەگۆڕن، و ناوی ئەسلی خویان نادەن، ئەوەش پێویستی بەكات هەیە بۆ ئەوەی لە پزیشكی دادوەری و پۆلیس زانیاریمان بدەنێ.

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەیەك كۆچبەری تر لە ئێستادا لەسەر سنورەكانی نێوان فەرەنسان دەیانەوێت بە ڕێگای قاچاغ بچنە ناو بەریتانیاو نازانم ئێستا ژمارەیان چەندە بەڵام كۆمەڵێكی تر لەسەر سنورەكانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیان دەیانەوێت بە بەلەم بچن بۆ بەریتانیا. ‎

 عەلی دۆڵەمەڕی كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، وتیشی: بەتەنها كورد نین ئەوانەی كۆچ دەكەن، بەڵكو بەهەزاران ئەفغانی لەدوای ئەوەی بەسەر ئەفغانستاندا هات كۆچ دەكەن لە وڵاتی خۆیان جگە لەوەی مەغریبی و ئەفریقی و ئاسیاوی و نەتەوەكانی تریشی تێدایە، دیاردەی كۆچ دیاردەیەكە ناتوانرێت ڕێگری لێبكرێت، بەڵام ئەوەی پەیوەندی هەیە بە هەرێمی كوردستانەوە تا ئێستاش نەهامەتییەكانی كوردستان لە هەرچوار پارچەكەدا بەردەوامە پێشتر ئەنفال و كیمیاباران هەبوو، لەدوای 2003 شەوە خەڵكی عێراق هەمووی خوازیاربوو حكومەتێكی پەرلەمانی دیموكراتی دروست ببێت بەڵام بەداخەوە ئێستا هەموو كەس دەیبێنێت عێراق بە چ قۆناغێكدا تێدەپەڕێت.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە