تا ئێستا ٢٧ حاڵەتی مردن بە تای خوێن بەربوون لە عێراق تۆمارکراوە

تا ئێستا ٢٧ حاڵەتی مردن بە تای خوێن بەربوون لە عێراق تۆمارکراوە

پەیامی کورد... تا ئێستا ٢٧ حاڵەتی مردن بە تای خوێن بەربوون لە عێراق تۆمارکراوە

وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ شەممە، یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون لە شاری هەولێر ڕاگەیاند و هاوکات ئامارێکی نوێی لەسەر ژمارەی گیانلەدەستدان و تووشبووانی نەخۆشییەکە بڵاو کردەوە.

لەمبارەیەوە دکتۆر سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە وەزارەت ١٦٢ حاڵەتی تای خوێنبەربوونی تۆمار کردووە کە ٢٧ حاڵەتی مردنیشی تێدایە.

هاوکات ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو، نیوەی تووشبووان چاکبوونەتەوە، لە کاتێکدا یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە لە هەولێر تۆمارکراوە.

شایەنی باسە پارێزگاری بەغدا محەممەد جابر عەتا پێشتر پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ڕاگەیاند بۆ گەشەپێدانی پلانی هۆشیاری بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی تای خوێنبەربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە