پەیامی کورد … تائێستا زیاتر لە یەك ملیۆن و 150 هەزار ژەمە ڤاكسین گەیەنراوەتە هەرێمی كوردستان
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە یەك ملیۆن و 150 هەزار ژەمە ڤاكسین گەیشتوەتە هەرێم، كە نزیكەی نیوەی لە جۆری فایزەر بووە.
بەپێی ئامارەكانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم تائێستا ملیۆنێك و 164 هەزار و 180 ژەمە ڤاكسین گەیەنراوەتە هەرێمی كوردستان، كە پێكهاتووە لە 524 هەزار و 160 ژەمی فایزەر، 216 هەزار و 230 ژەمی ئەسترازینیكا و 423 هەزار و 790 ژەمی ساینوفارم، كە كۆی گشتی بریتییە لە ملیۆنێك و 164 هەزار و 180 ژەمە ڤاكسین.
هاوكات بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم تێكڕای ئەوانەی لە سنووری هەرێمی كوردستان كوتراون ، ژمارەیان 581 هەزار و 56 كەس بووە، لە تەواوی ئەو ژمارەیەدا كە كوتراون 308 هەزار و 860 كەس فایزەر و 162 هەزار و 266 كەس ئەسترازینیكا و 109 هەزار و930 كەسیش سینوفارمیان وەرگرتووە، لە كۆی گشتی ئەم رێژەیەیش 395 هەزار و 427 كەس ژەمی یەكەم و 184 هەزار و 629 كەسیش ژەمە ڤاكسینی دووەمیان وەرگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە