پەیامی کورد ... تا کۆتایی مانگی ڕەمەزان دەرگای مزگەوتەکان بە داخراوی دەمێننەوە .
ئەمڕۆ ٢٣ ی نیسانی٢٠٢٠ هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ته‌ندرووستی، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و یه‌كێتی زانایانی ئایینی باسیان له‌وه‌كرد كه نه كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان به‌هۆی مه‌ترسی كۆرۆناوهیهو هه‌تا مه‌ترسی ئه‌و ڤیرووسه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووتی: "كۆبوونه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایانی ئایینی و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بۆ ئه‌وه بووه رێنماییه‌كانمان وه‌ك خۆپارێزی له كوردستان بهرفراوانتربێ و مزگه‌وته‌كانیش په‌یوه‌ستی خۆیان به رێنماییه‌كان دوپاتكردۆته‌وه، ئه‌و مه‌ترسییه‌ی هه‌یه له‌باره‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌ری جیهان و كوردستانیش به‌رده‌وامه بۆیه، هه‌ركاتێك زانیمان كه مه‌ترسی كه‌مبۆته‌وه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌ر له ده‌وام و قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌كرێنه‌وه".
پشتیوان سادق ره‌تیكرده‌وه كه داخستنی مزگه‌وته‌كان بابه‌تێكی سیاسی بێت چوونكه ئه‌وه هه‌ر مزگه‌وته‌كان نین كه داخراون به‌ڵكوو قوتابخانه و زانكۆكانیش داخراون، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی هه‌یه له كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان تایبه‌ته به بژێوی ژیانی هاووڵاتیان بۆیه كراوه‌ته‌وه، باسی له‌وه‌شكرد، كۆتایی ئه‌م مانگه هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ین بۆ ره‌وشی ته‌ندرووستی ئه‌گه‌ر گونجا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌كه ئاسایی نه‌بێ ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌باره‌ی نوێژكردن له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباریی ئایینی وتی: "مزگه‌وت له رووی كارگێڕییه‌وه كاری ئێمه‌یه و مامۆستای مزگه‌وت فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ته، له‌ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان له‌هیچ ریكارێك به‌رپرس نین، به‌ڵام تا 1ی 5ی 2020 و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ته‌ندرووستی مزگه‌وته‌كان داده‌خرێن".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندرووستی ووتی: "ره‌وشی كۆرۆنا هه‌ر له كوردستان به‌رده‌وامه و هیچ ووڵاتێك كۆنتڕۆڵی یه‌كجاره‌كی نه‌كردووه‌و له كه‌سێك بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه، له هه‌رێمی كوردستان له ٢١ی ١ی ئه‌مساڵ دوای ئه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا له چین سه‌ریهه‌ڵدا، رێكاری تایبه‌ت گیراوه‌ته به‌ر بۆیه رێكاره‌كان تووندبوون به‌ڵام ئێستاش پێویستی به هه‌نگاوی زیاتره تا له‌و مه‌ترسییه ده‌رچین".
ووتیشی: "ته‌شه‌نه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له‌وه‌دایه كه له‌ده‌ست ده‌ربچێت، خۆشبه‌ختانه له كوردستان له كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چوو، ئه‌وه‌ش سه‌رباری هه‌وڵی تیمه‌كانی پزیشكی و هاووڵاتیان، مامۆستایانی ئایینی زۆرترین هاوكارییان كردین و ئامۆژگاری خه‌ڵكی كوردستانیان كرد و په‌یوه‌ست بوونه به رێنماییه‌كان و ته‌ندروستی هاووڵاتیان له‌به‌رچاوگیراوه".
وه‌زیری ته‌ندرووستی راشیگه‌یاند، ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان له‌په‌یوه‌ندیدا بووین، سوپاسی پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان سه‌لامه‌ت بوون، هیچ رێكارێكی یه‌كجاره‌كی نییه و ئه‌مرۆش قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا ١ی ٥ی ٢٠٢٠ درێژ كراوه‌ته‌وه و تائێستا به‌ركه‌وته‌و نه‌خۆشمان له نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه و ڕووپێوی نه‌خۆشییه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و ئه‌وه‌تا تووشبووی تازه‌مان هه‌بووه و هێشتا ئێمه له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵی دۆخهكهداین، كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانی خواردن و خواردنگه‌كان و بازاڕه‌كان به پێی قۆناغه‌كان بووه.
له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی، وه‌زیری ته‌ندروستی باسی له‌وه‌كرد، ئێمه نیگه‌رانین بۆ دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانمان، به‌ڵام دیاره كێشه‌ی دارایی هه‌یه وه له‌گه‌ڵ به‌غداش گرفت هه‌یه و هه‌وڵ هه‌یه تا مووچه‌ی به‌غدا بگات ئه‌وكات ئێمه وه‌ك ته‌ندرووستی یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بین له وه‌رگرتنی مووچه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه د. عه‌بدوڵڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی له كوردستان وتی: "راگرتنی دریژه‌دان به‌داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان و شوێنه ئاینییه‌كان به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌و ڤیرووسه‌یه كه هه‌بووه، داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان مه‌به‌ست لێی لێدان نییه له شكۆی مزگه‌وت به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه مه‌ترسییه‌كان هێشتا ماون و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به هه‌ڵسه‌نگاندن، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتربچێت ئه‌وه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌و هاووڵاتیان به مزگه‌وته‌كان شاد ده‌بنه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌رگیز حكومه‌تی هه‌رێم سووكایه‌تی و دژایه‌تی به‌رانبه‌ر ئیسلام و مزگه‌وت نه‌بووه و هه‌ر كوردستانیش نییه به‌ڵكوو ووڵاتانی وه‌ك سەعودییه و ئوردن و ئێڕان و توركیاش به‌هه‌مان بڕیاردا ره‌ت بوونه و رێككاره‌كانی ئێستا كۆتاییان دێ و هیوادارین له‌دوای ئه‌م رێككارانه مزگه‌وته‌كان بكرێنه‌وه، وه ئه‌گه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی گونجاوبێ ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها مامۆستا جه‌لال خه‌یلانی ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانی كوردستان له پرێس كۆنفرانسه‌كه ووتی: "ئێمه هیچ زانیاری ته‌واومان له‌باره‌ی مه‌ترسی ڤیرووسی كۆرۆنا نییه، به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌م ڤیرووسه كاریگه‌ری نه‌ماوه ئۆباڵی داخستنی مزگهوتهكانتان له مله، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌ترسی ماوه و ده‌رگای مزگه‌وته‌كان داده‌خه‌ین و انشالله خوا ئه‌و به‌ڵایه‌مان له‌سه‌ر لاده‌بات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە