بەرپرسێکی دژە تیرۆری عێراق وەڵامی قسەکانی لاهۆر جەنگی دەداتەوە و دەلێت: تۆ کێیت باسی ئەو مەلەفە دەکەیت
لاهور شێخ جەنگی لە بانگەشەی لیستی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق، لە چەند ئاهەنگێکی جەماوەری لە کەرکوک داوای لە لایەنگرانی یەکێتی کرد دەنگ بە حزبەکەی بدەن بۆ ئەوەی پێشمەرگە بگەڕێننەوە کەرکوک و کوردستانی بوونی ئەو شارە بە دەنگەکانیان بسەلمێنن، بەرپرسێکی دژە تیرۆری عێراقی وەڵامی ناوبراو دەداتەوە و دەلێت: تۆ کێیت باسی ئەو مەلەفە باس دەکەیت.
لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای زانیاری یەکێتی کە کەسی یەکەمی رێککەوتنی 16ی ئۆکتۆبەر بوو، لەسەر پروپاگەندەی هەڵبژاردن باس لە گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکات بۆ کەرکوک، لەلایەن دژە تیرۆری عیراقەوە مەڵبەندی دووی حزبەکەی ئاگادار دەکرێتەوە باس لەو بابەتە نەکات.
بەپێی زانیاریەکان به‌رپرسی مه‌له‌فی ئه‌منی كه‌ركوك لیوا ڕوكن (مه‌عه‌ن ئه‌لسه‌عدی) به ته‌له‌فۆن به مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی ووتووه: (لاهور صاحي لو مجنون) ئایه لاهور ته‌واوه یان شێت بووه باسی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات بۆ کەرکوک.
ئەلسەعدی ئەوەشی گوتووە کە ئه‌و چه‌واشه‌كاری و به‌ڵێنه بێ مه‌عنایانه چییه لاهور به خه‌ڵكی كه‌ركوكی ئه‌دا گوایه ده‌نگیان پێبده‌ن پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه‌ركوك، ئێمه ڕێگه‌مان نه‌دا په‌یكه‌ره‌كه‌ی جەلال تاڵەبانی له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك دابنێت ئێستا چۆن پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه‌ركوك و ئەو کێیە باسی ئەو مەلەفە دەکات.
ئەوەشی گوتووە کە گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ده‌سه‌ڵاتی لاهور و حزبه‌كه‌ی نییه و بۆی نییه باسی ئه‌و مه‌له‌فه بكات و جارێكی دیكه قه‌بوڵ ناكه‌ین لاهور و داروده‌سته‌كه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره چه‌واشه بكه‌ن، چونکە گەڕانەوە و نەگەڕانەوەی پێشمەرگە بە دەست ئەو و حزبەکەی نیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە