ئەمەریکا لەبارەی هەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەکە دڵنیایی دەداتە ئیسرائیل

ئەمەریکا لەبارەی هەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەکە دڵنیایی دەداتە ئیسرائیل

پەیامی کورد... ئەمەریکا لەبارەی هەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەکە دڵنیایی دەداتە ئیسرائیل


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەرێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەوە، بلینکن جارێکی دیکە پابەندی ئەمەریکا بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل دووپاتکردووەتەوە.

جیا لەوەش باسیان لە رووبەڕووبوونەوەی هەرەشەکانی ئێران کردووە لە ناوچەکە. ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین باسکراون.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەر لەرێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆکی فەڵەستین کردووە.

پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە لەکاتێکدایە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا جاک لوو وەزیری پێشووی گەنجینە و سەرۆکی دەستەی هاوبەشی کۆشکی سپی وەک باڵیۆزی نوێی ئەمەریکا لە ئیسرائیل دەستنیشانکردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە