پەیامی کورد... نه‌تانیاهۆ به ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی له ئه‌ردۆغان كرد
بینیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه كرد و به‌بۆنه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ركۆماری توركیا پیرۆزبایی لێ‌كرد.
سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاویكرده‌وه بینیامین نه‌تانیاهۆ له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه و هیوای خواستووه قۆناغی نوێ ببێتەمایه‌ی خێر بۆ گه‌لی توركیا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئیسرائیل و بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا تاوتوێكراون.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌سه‌رۆك كۆمار، هاوڵاتیان فه‌له‌ستین ئاهه‌نگ و خۆشیان گێڕا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە