پەیامی کورد ... لەم کاتەوە هاتووچۆی گەشتیاری سنووردار لهگهڵ ئێران دەست پێ دەکاتەوە
دهروازهى نێودهوڵهتی پهروێزخان ڕایدەگەیەنێت، به بڕیارى كۆمارى ئیسلامی ئێران سبەینێ هاتووچۆی گەشتیاری لهنێوان ههرێمى كوردستان و ئێران دەست پێ دەکاتەوە.
ڕاگهیاندنى کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگەیاندووە: "دوای ئەوەی بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی ڤیرووسی کۆرۆنای گۆڕاو، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ٢٠٢١/٢/٢٠ دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ عێراق بە ڕووی گەشتیاراندا داخست، بە بڕیاری ئەو ووڵاتە سبەینێ هاتووچۆی گەشتیاری دەست پێ دەکاتەوە."
ڕاگهێندراوهكهی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دهشڵێت: "بەپێی بڕیارەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران، سنووردارکردنی هاتووچۆی گەشتیاری لە سنوورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ عێراق تا 20-4-2021 بە داخراوی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی (مووڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کار و مۆری چوونەدرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرتیان هەیە)، دەتوانن بچنە مەرزەکان و گەشتی ئێران بکەن."
له كۆتاییدا ڕاگهیاندنى دهروازهكه دەڵێت: "ئەو کەسانەی ئەو مەرجانە دەیانگرێتەوە، دەتوانن لە سبەینێ دووشەمە 12-4-2021 ـەوه لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گەشت بۆ ووڵاتی ئێران بکەن."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە