ژێردەریایی تەواو ئێرانی " فاتێح " لە مانۆڕی ویلایەتی ٩٧ ئامادە دەبێت

ژێردەریایی تەواو ئێرانی " فاتێح " لە مانۆڕی ویلایەتی ٩٧ ئامادە دەبێت

پەیامی کورد  ...  ئامادە بوونی ژێردەریایی تەواو ئێرانی " فاتێح " لە مانۆڕی ویلایەتی ٩٧

ژێردەریایی فاتێح و ناوشکێنی سەهەند بۆ یەکەمین جار لە مانۆڕی ویلایەت ی ٩٧ " نداجا " ئامادە بوون

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ژێردەریایی تەواو ئێرانی " فاتێح " و ناوشکێنی بوومی کۆماری ئیسلامی ئێران ی سەهەند ، بۆ یەکەمین جار لە مانۆڕی ویلایەت ی ٩٧ ، ئامادە بوون .

هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ژێردەریایی فاتێح یەکەمین ژێردەریایی درووست کراوی ئێرانە لە ئاستی ناوەندە کە ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆککۆمار بۆ ناوگانی هێزی دەریایی ئەرتەش ، پێگەیشت .

ناوشکێنی بومی و تەواو ئێرانی سەهەند یش سێهەمین ناوشکێنە لە ئاستی مەوج دا کە لە کارگەکانی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران درووست کراوە .

مانۆڕی دەریایی ویلایەت ی ٩٧ بە پانتایی ٢ میلیۆن کیلۆمەتری دووجا لە ناوچەی تەنگەی هۆرمۆز ، کەنارئاوەکانی مەکران ، دەریای عۆمان تا مەودای ١٠ دەرەجەی باکووری ، لە باکووری زەریای هێند بەڕێوە دەچێط .

ڕاگەێندراوە کە لەم مانۆڕەدا بۆ یەکەمین جار هاوێشتنی مووشەک لە ژێردەریایی ئەنجام دەدرێت . هەروەها دانیشتن و هەستانەوەی باڵەفڕەکانی دژە ژێردەریایی لە سەر عەرشەی ناوشکێنی سەهەند ئەنجام دەبێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە