بەحرەین : دەبێت ڕێگری لە دەست ڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بکرێت

بەحرەین : دەبێت ڕێگری لە دەست ڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بکرێت

PeyamaKurd - بەحرەین : دەبێت ڕێگری لە دەست ڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بکرێت

عەبدۆللەتیف بن ڕەشید زیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی شۆرای هاوکاری کەندئاو و ئەمریکا لە مەنامە ڕایگەیاند کە پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندی سەرجەم بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنامە نوێیەکەدا بێت.

ناوبراو جەختی کردەوە کە دەبێت ڕێگە لە تاران بگیرێت بۆ دەست ڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی و پێویستە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی، پشتیوانی کردنی لە گرووپە چەکدارەکان و دەستێوەردان لە کاروباری ووڵاتانی ناوچەکە کۆتایی پێ بهێندرێت.

وەزیری دەرەوەی بەحرەین پێشوازی ووڵاتەکەی لە کۆتایی هاتنی ململانێیەکان و واژووکردنی یاداشتی لێک تێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بە ناوبژیوانی پاکستان و قەتەر ڕاگەیاند؛ هەروەها گەڕانەوەی هاتووچۆی ئازاد و ئارامی دەریاوانی لە گەرووی هۆرموز بە هەنگاوێکی هیوابەخش ناو برد.