پەیامی کورد … تۆمەتبارێك لە سلێمانی تەقە لە هێزێكی پۆلیس دەكات و ئەفسەرێك دەكوژێت
لەكاتی روبەڕوبونەوەی مەفرەزەیەكی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لەگەڵ تۆمەتبارێكدا لە شاری سلێمانی، تۆمەتبارەكە تەقە لە مەفرەزەكە دەكات و بەهۆیەوە ئەفسەرێك دەكوژێت و سێ پۆلیس بریندار دەكات و دواتر دەستگیر دەكرێت.
سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تەقە لە مەفرەزەیەكی پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنان كراوە و بەهۆیەوە نەقیبێكی پۆلیس گولـلەی بەركەوتووە و كوژراوە و دوو پۆلیسی دیكەش بریندارن.
لای خۆشیەوە سەركەوت عومەر بەڕێوەبەری توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، مەفرەزەیەكی بەڕێوەبەرایەتییەكە لەكاتی ئەركێكدا لەگەڵ تۆمەتبارێكی داواكراودا تووشی روبەڕوبونەوە بوون و داواكراوەكە تەقەی لە هێزەكانیان كردووە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێك كوژراوە و سێ پۆلیسی دیكەش بریندار بوون.
لەلایەكی ترەوە چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ ئاشكرایان كردووە، تۆمەتبارەكە هەڵاتووە بەڵام دواتر لە نزیك ناوچەی قەرەداغ دەستگیر كراوە، یەكێك لە پۆلیسە بریندارەكانیش گولـلە بەر سەری كەوتووە و دۆخی ناجێگیرە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە