پەیامی کورد ... بە بەشداریی مەسروور بارزانی، کۆبوونەوەی پارلمان دەستی پێ‌کرد
بە بەشداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی و وەزيری دارایی، پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و سەرۆکی حکومەت لەسەر چەند پرسێک قسە دەکات.
بەپێی خشتەی کاری پەرلەمان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت قسە لەسەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ياسای چاکسازی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تدا دەکات، به‌تایبه‌تی چاكسازی له موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نیشنی له هه‌رێم.
هەر بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كورستان و دابه‌شكردنی موچه و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
تەوەرێکی ديکەی گفتوگۆکان، بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و لێكه‌وت و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە