هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کامیاران ەوە دەگوازرێتەوە بۆ بنکەی ئیتلاعاتى سنە

هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کامیاران ەوە دەگوازرێتەوە بۆ بنکەی ئیتلاعاتى سنە
پەیامی کورد     ...   هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کامیاران ەوە دەگوازرێتەوە بۆ بنکەی ئیتلاعاتى سنە!

سیروان قوربانى هاووڵاتى دەستبەسەرکراوى کامیارانى، بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ ئیتلاعاتى سنە!
 سیروان قوربانى ڕۆژى پێنجشەممە ٢ى بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە کامیاران دەستبەسەر کرا.
 قوربانى لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بنەماڵەکەى باسى لەوە کردووە کە بۆ لێپرسینەوە براوەتە زیندانى ئیتلاعاتى سنە.
 لە کاتى گرتنی تا ئێستا بنەماڵەکەى نەیتوانیوە چاویان پێ بکەوێت.
 سیروان قوربانى و بورهان کەمانگەر خەڵکى کامیاران بە تۆمەتى! بەشداریکردن لە مەراسیمى بەخاک سپاردنى حەیدەر قوربانى زیندانى سیاسى و بەناحەقلەسێدارەدراوى کورد، دەستبەسەر کران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە