پەیامی کورد ... ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا هۆشداری ده‌دات
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی به‌ستنی ده‌مامك نه‌بن، شه‌پۆلێكی دیكه‌ی شریتی نوێی كۆرۆنا رو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، خێرایی بڵاوبونه‌وه‌شی زۆر زیاتره له جۆری ئێستای ڤایرۆسه‌كه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ٧ ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠، د.خاڵس ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "خۆپارێزیتان بیر نه‌چێت، ده‌مامك ببه‌ستن، ده‌مامك ده‌تانپارێزێت، هه‌رچه‌نده كۆرۆنا به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه و كۆنتڕۆڵ ده‌چێت له كوردستان، به‌ڵام شریتی نوێی كۆڕۆنا، تا دێت مه‌ترسی زیاتر ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، ئه‌گه‌ر هه‌موان پابه‌ندی ڕێنمایی و ده‌مامك به‌ستن نه‌بین، شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی شریتی نوێی كۆرۆنا، ڕو له‌ئێمه‌ش ده‌كات به‌داخه‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌ی قورس‌تر ده‌بێت له‌وانه‌ی پێشوتر، بۆیه داواكارین هه‌موان به‌رده‌وام بن له خۆپارێزی و به‌ستنی ده‌مامك.
د.خاڵس ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌ش كردوه، خێرایی بڵاوبونه‌وه‌ی شریتی نوێی كۆرۆنا زۆر زیاتره له جۆری ئێستا، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی پێویستیان به نه‌خۆشخانه و ئۆكسجین ده‌بێت زۆر زیاتر ده‌بێت له شه‌پۆڵه‌كانی یه‌كه‌م و دوه‌م.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه،هه‌ر چه‌نده قورسی وتوندی نه‌خۆشیه‌كه كه‌متر بوه به‌راورد به‌پێشوتر، به‌ڵام زۆربون و خێرایی بڵاوبونه‌وه ژماره‌ی ئه‌ونه‌خۆشانه‌ی به‌قورسی توشده‌بن و ده‌مرن زیاتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌دی به‌قورسی توشبون و مردن زۆر كه‌متره .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە