بەپێی زانیارییەکان، هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگى شوبات فەرمانبەرانى هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئاژانسە هەواڵییەکانی ناوخۆ لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەحکومەتی هەرێمەوە بڵاویانکردووەتەوە، کە پارەى پێویست لەبەردەستدایە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگى دووى فەرمانبەرانى هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە لەدەستپێکی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتدا، مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستى دابەشدەکرێـت.
باس لەوەشکراوە، کە بەر لەهەڵبژاردنەکانی (١٢)ی ئایار مووچەی چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە ڕۆژى دووشەممەی رابردوو حکومەتى بەغدا، بڕی (٣١٧) ملیار دیناری ڕەوانەى هەرێمی کوردستان کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە