سوودان داوایەکی ئێرانی رەتکردەوە

سوودان داوایەکی ئێرانی رەتکردەوە

راوێژکارێکی ئەمنی سوودان ڕایدەگەیەێت، ئێران داوای لە سوپای سوودان کردووە رێگەی پێبدات بنکەیەک لەسەر دەریای سوور دروست بکات، بەڵام خەرتوم داواکارییەکەی رەتکردووەتەوە.

ئەحمەد حەسەن محەممەد، راوێژکاری ئەمنی سوودان بە رۆژنامەی "WSJ" راگەیاند، ئێران داوای لە سوپای سوودان کردووە رێگەی پێبدات بنکەیەک لەسەر دەریای سوور دروست بکات، بەڵام خەرتوم داواکارییەکەی رەتکردووەتەوە.

باسی لەوەش كرد، ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سوپای سوودان دابینکردووە، هەروەها پێشنیاری کردووە ئەگەر سوودان رێگەی پێبدات بنکەیەکی سەربازی لەسەر دەریای سوور دابمەزرێنێت، ئەوە کەشتییەکی جەنگی فڕۆکە هەڵگر رەوانەی ئەو شوێنە دەکات.

ئاماژەی بەوەش كرد"ئێرانییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە دەیانەوێت ئەو بنکەیە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری بەکاربهێنن، هەروەها دەیانویست کەشتی جەنگی لەوێ دابنێن، بەڵام خەرتوم پێشنیارەکەی ئێرانی رەتکردەوە بۆ ئەوەی لە کاردانەوەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دوور بکەوێتەوە".

باسی لەوەش كرد "سوودان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئێران کڕیووە، چونکە پێویستمان بە چەکی وردتر بوو بۆ کەمکردنەوەی لە دەستدانی گیانی مرۆڤ و رێزگرتن لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە