هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ڕووسی لە دەریای باڵتیک تێکشکا

هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ڕووسی لە دەریای باڵتیک تێکشکا

هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ڕووسی لە جۆری Ka-29 لە دەریای باڵتیک تێکشکا و ئەندامانی تیمەکەی گیانیان لەدەستدا کە دوو فڕۆکەوان بوون.

بەپێی بەیاننامەیەکی ناوەندی ڕاگەیاندنی کەشتیەکانی ڕووسیا لە دەریای باڵتیک، هەلێکۆپتەرێکی سەربازیی لەمیانی ئەرکەکەیدا لە دەریای باڵتیک کەوتەخوارەوە و لە ئاکامدا هەردوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لەدەستدا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە ، کە تاکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ئەنجامی هۆکارەکانی کەوتنەوەی ڕووداوەکە، و ڕوونیشکراوەتەوە کە فڕینی هەلێکۆپتەرەکە لە کەشێکی ئاساییدابووە.

جێی ئاماژەیە هەلیکۆپتەری Ka-29 بەمەبەستی گواستنەوەی سەربازیی دروستکراوە بۆ ئاسان نیشتنەوەی لەسەر کەشتی جەنگی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە