پەیامی کورد ... سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تووندی له خۆپیشانده‌ران كرد و رایگه‌یاند:
" به‌تووندی به‌ره‌نگاری هه‌موو هه‌وڵێك ده‌بنه‌وه كه كاریگه‌ریی بۆسه‌ر سیستمی حكومڕانی له ئێران هه‌بێت".
سوپای پاسدارانی ئێران لە به‌یاننامه‌یه‌كیدا لە دژی خۆپیشانده‌ران کە دوێنێ بڵاوی کردەوە وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و كارانه‌ی كه سوپاكه به (تێكده‌ر)ی وه‌سفیكرد، هه‌موانیشی ئاگادار كرده‌وه له‌وه‌ی ئاسایشی ووڵات به‌وپه‌ڕی هۆشیارییه‌وه بپارێزن.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاندوه:
"دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی له چوارده‌یه‌ی رابردوودا نه‌یانتوانیوه كۆماری ئیسلامی ئێران بڕوخێنن، هه‌میشه‌ش پیلانیان گێڕاوه و له هه‌وڵی ڕووخاندیندا بوون".
راشیگه‌یاندوه:
" سوپای پاسداران به تووندی دژی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه و پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌رگری له گه‌لانی ئێران ده‌كه‌ن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە