بەھۆی پەلامارەكانی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین، نوێنەری دانیمارک لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سەرۆکی تورکیا بەتاوانباری جەنگ ناودەبات.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی زەمانی تورکی، لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، ئاڵۆزی لەنێوان ھەردوو نوێنەری تورکیا و دانیمارکدا دروستبووە، ئەوەش دوای ئەوەی، نوێنەرەکەی دانیمارک بەهاوتا تورکیەکەی راگەیاند، کە وڵاتـەکەی تورکیا وەک دەوڵەتێکی تاوانبار و سەرۆکەکەشی وەک تاوانباری جەنگ سەیر دەکات، بەھۆی ئەو پەلامارانەی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین دەستیپێکردووە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە بەرامبەر وتەکانی نوێنەری دانیمارکدا، نوێنەری تورکیا لەئەنجومەنی ئاسایش وتویەتی، ئەنقەرە بەپچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دانیمارک وەڵامی ئەو وتانە دەداتەوە.
هاوکات نوێنەری دانیمارکیش داوای کردووە، بەر لەوەی ئەنقەرە باس لە پچڕاندنی پەیوەندیی بکات، پێویستە دوو ملیۆن و (٣٠٠) ھەزار ھاووڵاتی تورکی لە دانیمارکەوە بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێنێـتەوە.
جەختیشیکردووەتەوە، کە دانیمارک بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتێکی تاوانباری وەکو تورکیادا بە شەرەفمەندی نازانێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە