نادییە موراد داوا دەکات کە ناوەڕۆکی یاسای قەرەبووکردنەوەی ژنان و کچانی ئێزیدی وەک خۆی جێبەجێ بکرێت

نادییە موراد داوا دەکات کە ناوەڕۆکی یاسای قەرەبووکردنەوەی ژنان و کچانی ئێزیدی وەک خۆی جێبەجێ بکرێت

پەیامی کورد … نادییە موراد داوا دەکات کە ناوەڕۆکی یاسای قەرەبووکردنەوەی ژنان و کچانی ئێزیدی وەک خۆی جێبەجێ بکرێت

 

 

نادییە موراد، کچە چالاکوانی ناسراوی ئێزدییەکان و خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی رایگەیاند، پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی کچان و ژنانی ئێزدی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە هەنگاوێکی گرنگە بەئاڕاستەی خزمەتکردنی  رزگاربووانی ئێزدی و داوا دەکەن ناوەڕۆکی یاساکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

 

نادییە موراد لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی کچان و ژنانی ئێزدی کەئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەردا هەنگاوێکی گرنگە بەئاڕاستەی داننان بەو ئەشکەنجە جەستەیی و کۆمەڵایەتییەی رووبەڕووی رزگاربووانی دەستی داعش بووەتەوە، بۆیە داوا دەکەن یاساکە وەک خۆی و بەشێوەیەکی فراوان جێبەجێکرێت بۆ ئەوەی کاریگەری هەبێت لەسەر باشترکردنی ژیانی رزگاربووان و دووبارە تێکەڵبوونەوەیان بە کۆمەڵگە.

 

ئەوەشی خستوەتەڕو، سوپاسی د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن کەرۆڵی هەبووە و لەئامادەکردن و گەیشتنە ئەنجامی هاوکاریکردنی رزگاربووانی ئێزدی دەستی داعش و دەرچواندنی یاسایەکی تایبەت بۆیان، بەپێویستی دەزانن یاساکە لەڕوی کردارییشەوە جێبەجێبکرێت.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی ژنانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعشی بە‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران پەسەندکرد و یاساکەش رۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە چاودێریکردن و دابینكردنی ژیانێكی باشتر و دووباره‌ تێكه‌ڵبونه‌وه‌ی کچان و ژنانی ئێزدی به‌كۆمه‌ڵگه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە