پەیامی کورد ... جیهادی ئیسلامی مووشەکی " قاسم " نەمایش دەکات .
ووتەبێژی شاخەی نیزامی و سەربازی جیهادی ئیسلامی فەلەستین هەواڵ لە بەکارهێنانی مووشەکگەلی نوێ و پێشکەوتوو لە شەڕ لەگەل ئیسرائیل لەوانەش مووشەکی قاسم دەدات .
ئەبوو حەمزە ووتەبێژی سەرایا ئەلقودس شاخەی نیزامی و سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین هەواڵ لە ڕوونەمایی و نەمایشی مووشەکی نوێ بە ناوی قاسم دەدات .
ووتەبێژی سەرایا ئەلقودس جەختی کردەوە لە جەرەیانی شەڕ و پێکدادانی " سیف القدس " شەمشێری قودس لەگەل ئیسرائیل کەڵک لەم مووشەکە نوێیە وەرگیراوە . ئەم مووشەکە لە هێرشی ڕۆژی ڕابردوودا بۆ سەر مۆڵگەکانی ئیسرائیل بە کار هاتووە .
ئەبوو حەمزە جگە لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بۆردی مووشەکی قاسم دەگاتە سەر تەلئەڤیڤ ئەشدوود ، عسقلان ، سدیرووت و باقی شارەکانی ئیسرائیل و ووتی : هێشتا شتی زۆر ماوە بۆ ئەوەی دوژمنانمان غافڵگیر بکەین .
ووتەبێژی گوردانەکانی سەرای ئەلقودس ڕایگەیاند : هاوکات بە هاوێشتنی سەد و پەنجا مووشەک بەرەو شارۆچکەکانی ئیسرائیلی مووشەکی پێشکەتووی قاسم کەڵکی لێوەرگیراوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە