پەیامی کورد ... ٢٠ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
لەهەرێمی كوردستان دوای زیاتر لەمانگێك چاكبووانی كۆرۆنا لەتووشبوان زیاترن بەجۆرێك لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣٧١ تووشبوو چاكبوونەوە و ٣٦١ تووشبوی نوێ تۆماركراوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئامارەی ٢٤ كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە ٣٦١ تووشبووی نوێ تۆماركراون (٦٦ هەولێر، ٧٥ سلێمانی، ١٧٦ دهۆك، ٦ هەڵەبجە، ٣٠ گەرمیان، ٨ ڕاپەڕین). هەروەها ٣٧١ تووشبووش چاكبوونەوە (١٠٤ هەولێر، ١٧ سلێمانی، ٢١٢ دهۆك، ١٤ هەڵەبجە، ٢٤ گەرمیان).
بە پێی ڕاگیەندراوەکە ٢٠ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٤ هەولێر، ٦ سلێمانی، ٣ دهۆك، ٤ هەڵەبجە، ١ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین).
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە