پەیامی کورد... تووشبوویەکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٩ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ شەممە ٢ ی نیسان_ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدانوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و و ٦٠٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون ٤٠ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا یەک تووشبوویی کۆرۆنا لە هەرێم گیانی لەدەستە داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە