پەیامی کورد... ٢٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٤ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەمرۆ یەکشەممە ١٠ ی نیسان_ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " لە ما وەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و و ٢٤٦ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون ٦٣ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ توشبوویی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە